AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢١ ٢٢:٠٢

گاردییەن: ترامپ و نتانیاهۆ بەدوای ئازار و خوێن‌ڕشتنەوەن

گاردییەن: ترامپ و نتانیاهۆ بەدوای ئازار و خوێن‌ڕشتنەوەن

گاردییەن لە سەروتاری خۆیدا لە پەیوەندی لەگەڵ بشیوییەکانی ئێران و پاگەندەی دەستێوەردانی بەرپرسانی ئەمریکا و زایۆنییەکان، نووسی: ترامپ و نتانیاهۆ تەنیا بەدوای ڕەنج و خوێن‌ڕشتنەوەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گاردییەن لە سەروتاری خۆیدا لە پەیوەندی لەگەڵ بشیوییەکانی ئێران و پاگەندەی دەستێوەردانی بەرپرسانی ئەمریکا و زایۆنییەکان، نووسی: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، خۆشحاڵ لە سەرکەوتنی لە ڤێنزۆئیلا، پێی وایە کە بە دەستێوردانی دەرەکی دەتوانێ بە ئاسانی سەرکەوێت! بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیلیش کە باسی لەو شیمانەیە کردووە کە "خەڵکی ئێران چارەنووسی خۆیان بەدەستی خۆیان دەنووسن"، خاوەن پێشینەی هاندانی سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا بۆ هەڵمەتی مەترسیدارە.

گاردییەن ڕاشیگەیاند: ئێرانی تووشی ئاژاوەی ناوخۆیی هاتووە، هەلێکی باشە بۆ نتانیاهۆ و ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵکی مەدەنی ئێرانی و دیتران لە ناوچەدا تێچووی ئەو دەدەنەوە. کەچی دەبێ بزانێت کە ناسەقامگیری دەبێتە هۆی تۆکمەی هێزی سپا، نەک لاوازبوونی.

جەختیشی کرد: ئەنجومەنی بەرگریی ئێران ئەم حەوتەیە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەست "نیشانەی ئاشکرای هەڕەشە" لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیل بکات، ڕەنگە دەست بداتە هەڵمەتی پێشگرانە. کەواتە ئەوانی بەدوای قۆستنەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێرانەوە، تەنیا بەدوای مەترسیی خوێن‌ڕشتن و ڕەنجی زیاترەوەن.

News ID 58232

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha